زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ


میدیای فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردەوە، بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی سێ بكرێت.

كەناڵی كوردسات نیوز لە سەرچاوەیەكی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵایكردۆتەوە "لە ڕۆژانی سەرەتای مانگی چوار دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی حكومەتی ھەرێم دەكرێت".

دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ لە كاتێكدایە تائێستا بەشێك لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم و خانەنشینان لە شاری سلێمانی مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە.



PM:10:36:26/03/2022