تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا (٢٣٠) كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٢٣٠) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٨٨٣) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣١٧ هەزار و ٩٧٧ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ١٥٠ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٧٩ هەزار و ٦٠٩ كەسیان چاكبونەتەوە.