وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی بەهای دۆلار بڕیاری دا

وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق لە نوێترین بڕیاری دا ده‌ستكاریكردنی بەهای دۆلاری ڕه‌تكرده‌وه‌.

عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێکدا وەڵامی پەرلەمانتار (هادی حەسەن ئیسلامی) دەداتەوە و دەڵێت" لیژنەی ستراتیجی ئامادەکردنی بودجە کارەکانی تەواو نەکردوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا حکومەت کاربەڕێکە و ناتوانێت دەستکاری نرخی دۆلار بکات و گشتاندن بۆ هیچ پڕۆژەیەکیش بکات.


PM:05:03:27/03/2022