وەزارەتی بازرگانی هەرێم: پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە بڕی پەنجا هەزار دینار بۆ هەر تەنێك گەنم خەرج بکات". 

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بارزگانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، وەزارەتی بازرگانی عیراق ئاگاداری بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كردووتەوە، بڕی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دینار بۆ هەر تۆنێك گەنم تەرخانكراوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیە جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە كە جوتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان رادەستی سایلۆكانیان بۆ ساڵی (٢٠٢١) كردووە، دوای جێبەجێكردنی رێكارى ئیداری و تەواوكردنی مامەڵەكان، پرۆسەی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەم نزیكانە بەسەر جوتیاراندا دەستپێدەکات. 


PM:06:00:27/03/2022