لەسەر دواکەوتنی مووچە بانکێک روونکردنەوە دەدات


ژماریەک بانک لە رۆژانی رابردوو نیوە مووچەیان دابەشکردووەو مووچەخۆرانیش رەتیان کردۆتەوە، بەڕێوەبەری بانکیش دەڵێت" ئێستاش بەپێی داهاتی رۆژانەی خاڵە سنورییەکان پارە رەوانەی بانکەکان دەکرێت بۆ دابەشکردنی موچە".

  ئاریا ئەنوەر، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان، بە رادیۆی دەنگی وت " شەمەی پێش نەورۆز نیوەی پارە گەشتە ئێمە، ئێمە بەدائیرەکانمان وت نیوەی مەعاشەکانتان بۆ سەرف ئەکەین قبوڵیان نەبوو، هەموو دائیرەکان وتیان نیوەمان ناوێت یەک دوو فەرمانگەیەک  نەبێت".  
  
هەروەها دەشڵیت "بەپێی داهاتی رۆژانە ئەو داهاتەی کە دەگاتە دەستمان لەبانکی هەرێمەوە موچە دابەشدەکرێت، بانکی هەرێمیش داهاتەکە لە خاڵە سنورییەکان کۆ دەکاتەوە".  
  
بەهۆی دابەشنەکرنی موچەوە، فەرمانبەرانی ژماره‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌كان مانیان گرت، له‌نێویاندا فه‌رمانگه‌كانی ئاو و كاره‌با و خوێندنی باڵا.  
  



PM:08:34:28/03/2022