دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەكرێت


بەرپرسێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت "پارەی پێویست لەبەردەستە و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ دەكرێت".

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری راژە رایگەیاندووە "بۆ مووچەی مانگی سێ، پارەی پێویست لەبەردەستە و دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێ".

ئەو لێدوانەی حەملان لە كاتێكدایە كە هەتا ئێستا بەشێك لە مووچەخۆرانی وەزارەتی رۆشنبیری و خانەنشینان مووچەی مانگی رابردوویان وەرنەگرتووە، هەمانكات عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕانیش لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە كە پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچە لەبەردەستە.



PM:10:26:29/03/2022