بان كیمۆن سەردانی عێراق دەكات

بڕیاروایە سبەینێ بان كیمۆن سەرۆكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان سەردانی عێراق بكات‌و چاویشی بە ژمارەیەك لە بەرپرسانی عێراقی دەكەوێت.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە كە بڕیاروایە سبەینێ بان كیمۆن، سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بە مەبەستی تاوتوێكردنی گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییە عێراق‌و پێكهێنانی حكومەت، سەردانی بەغدا بكات.

سەرچاوەكە وتوویەتی پێدەچێت لەم سەردانەیدا بان كیمۆن سەردانی پەرلەمانی عێراق بكات‌و چاوی بە سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان بكەوێت.



PM:03:54:23/07/2014