ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئازاری ٢٠٢٢ پەرلەمانی عیراق کۆبێتەوە، بەپێی بەرنامەی کۆبوونەوەکەش بێت ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری نوێی عیراق هەڵدەبژێردرێت.

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە دانیشتنی ژمارە شەشی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، كاری یەكەمی دانیشتنەكە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دەبێت.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كاری دووەمیشدا لێژنە هەمیشەییەكان پەرلەمان پێك دەهێنرێن.

رۆژی شەممەی رابردوو ئەنجومەنى نوێنەرانی عێراق بۆ هەمان مەبەست کۆبۆوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی، کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا. 


AM:09:22:30/03/2022