پارتی‌و سیادە: بەبێ سەدر حکومەتێکی بەهێز دروستناکرێت

لە بەیانێکی هاوبەشی هاوپەیمانی سیادەی سونەکان و پارتی کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەبێ بەشداری تەیار سەدری ناتوانرێت حکومەتێکی بەهێز لە عێراق پێکبهێنرێت.

لەو راگەیاندنە هاوبەشەدا، پارتی و سونەکان جەخت لەسەر مانەوەو بەرگریکردن لە هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان کە لەلایەن موقتەدا سەدرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

دوێنێ ١٣ ی ئازار موقتەدا سەدر لە تویتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی سەرپشک کرد کە لەماوەی مانگێکدا حکومەت پێکبهێنن.






AM:11:50:01/04/2022