هەولێر.. لە پرسەیەکدا شەڕە تەقە روویدا و سێ کەس بە فیشەک بریندار بوون

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە پرسەیەکدا لە شاری هەولێر شەڕە تەقە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە سێ کەس بریندار بوون. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسەی (جوتیار جەبار کەریم) پێشمەرگەی دێرین لە مزگەوتی رەشاد موفتی لە شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان چەند کەسێک روویدا. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی شەڕەکەوە سێ کەس بریندار بوون، هاوکات دوان لە بریندارەکان برینەکانیان قورسن و لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت. 

بەپێی زانیارییەکان، شەڕەکە لە نێوان دوو بەرەی ئامۆزا ڕوویداوە کە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتی لە نێوانیان هەبووە.


PM:05:46:01/04/2022