بایدن: زیاتر لە 30 وڵات بڕیاریاندا نەوتی یەدەگی خۆیان بخەنە بازارەوە


جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت، تائێستا زیاتر لە 30 وڵات پشتیوانییان لە بڕیارەكەی كردووە و رەزامەندییان لەسەر ئەوە دەربڕیوە، كە نەوتی یەدەگی خۆیان بخەنە بازارەوە.

جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئەو وڵاتانە كۆبوونەوەیەكی زۆر باشیان ئەنجامداوە و لەسەر ئەوە گەیشتوونەته رێككەوتن كە بە ملیۆنان بەرمیل نەوت لە یەدەگی وڵاتەكانیان بخەنە بازارەوە، ئامانج لەم كارەش دابەزاندنی نرخی نەوتە لە بازارەكانی جیهان، كە بەهۆی شەڕی نێوان روسیا و ئۆكرانیاوە بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبوو بوویەوە.

رۆژی پێنج شەممە بایدن بڕیاریدا، بۆ دابەزاندنی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان، تا شەش مانگی دیكە رۆژانە یەك ملیۆن بەرمیل نەوت لە یەدەگی نیشتمانی وڵاتەكەی بخاتە بازاڕەوە.



PM:10:15:01/04/2022