"بڕی هەناردە و داهاتی نەوت لە مانگی ئازاردا بەرزترین ئاستى لە (٥٠) ساڵی رابردوودا تۆمارکرد"

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ بازارەكاتی جیهان لە مانگی رابردوو ئاشکراکرد و ڕایگەیاند" زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت بە بەھای زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار فرۆشراوە ئەو داهاتەش لە ساڵی (١٩٧٢)ەوە لە نەوت دەست نەکەوتووە". 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لە مانگی ڕابردوو بڕی ١٠٠ ملیۆن و ٥٦٣ هەزارو ٩٩٩ بەرمیل نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان هەناردەكراوە، داهاتەکەشی ١١ ملیار و ٧٠ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەكراوە ٩٩ ملیۆن و ١١٥ هەزارو ٦٤ بەرمیلى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە، تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەش سێ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، هاوکات نرخى هەر بەرمیلێک نەوتیش بە ١١٠ دۆلارو ٩ سەنت خەمڵێنراوە. 


AM:09:17:02/04/2022