دەوامی فەرمی كەمكرایەوە


پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە بڕیاردرا دەوامی فەرمانگەكان لە كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانییەوە دەست پێبكات.

بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی  ڕەمەزان، پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، لەسەر فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر "بڕیادرا بەكەمكردنەوەی دوامی فەرمی دیوانی پارێزگا و سەرجەم قائیمقامیەت و ناحیەكان و بەڕێوەبەرایەتی و بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەمشێوەیەی لای خوارەوە، كەمكردنەوەی یەك كاتژمێری دەوام، واتەكاتژمێر 9ـی بەیانی دەوامی فەرمی دەست پێدەكات،  ئەم بڕیارە كەرتی پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا و سنووری ئیدارەی سۆران ناگرێتەوە".

پێشتریش وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمانگە و قوتابخانە و خوێندنگەكانیان راگەیاند.



PM:09:37:02/04/2022