ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بایكۆتی دەوام و هۆڵەكانی خوێندنی ڕاگەیاند.
ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان (كەلار-كفری) لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" گەرچی فشارەكانی پەروەردەكان بەردەوامن بۆ شكاندنی بایكۆت، بەڵام ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیی دووپاتی دەكاتەوە، كە بایكۆت بەردەوامە".
ڕاشیگەیاندووە" هیوادارین هیچ مامۆستایەك نەچێتە ژێرباری هەڕەشەو فشار و بەردەوام ئەبین تا جێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایان".
وەك ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان بڵاویكردۆتەوە، داواكارییەكان بریتین لە (پێدانی مووچە ٣٠ ڕۆژ جارێك و دەستپێكردنی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و دامەزراندنی وانەبێژان، یان دیاریكردنی وادەیەك بۆ دامەزراندیان).