وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکراکرا

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە". 

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند" هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت". 

ئەمەش لەکاتێکدایە تائێستا لە شاری سلێمانی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان و فەرمانبەران بۆ مانگی دوو دابەشنەکراوە.

هەروەها دوێنێش عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاندبوو" ماوەی حەوت ڕۆژە پارەی پێویست ئامادەیە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵام دابەش ناکرێت".


PM:09:08:03/04/2022