وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی ڕاگرتنی مووچە و ڕاپۆرتێکی کەناڵی (کەی ئێن ئێن) ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت" هه‌ر زانیاریه‌ك لەبارەی دابه‌شكردنی موچه له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیارییه‌ك گوزارشت له ڕای وه‌زاره‌تی دارایی ناكات".
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له كه‌ناڵی (كه‌ی ئێن ئێن) سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی موچه و ناوهێنانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پێویستمان زانی ڕوونیبكه‌ینه‌وه كه ئێمه پێشتریش له ڕێكه‌وتی ١٤ی ئازاری ٢٠٢٢ له راگه‌یاندنی فه‌رمی وه‌زاره‌تمان بڵاومانكردوەته‌وه، هه‌ر زانیاریه‌ك سه‌رباره‌ت به دابه‌شكردنی موچه‌و دۆخی دارایی هه‌رێمی كوردستان له پێگه‌ی فه‌رمی خۆمان بڵاویده‌كه‌ینه‌وه و به‌ده‌ر له‌وه هیچ زانیاریه‌ك گوزارشت له ڕای وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ناكات و ئه و راپۆرته ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
ڕوونکردنەوەکەی دارایی هەرێم لە کاتێکدایە، دوێنێ یه‌كشه‌ممه ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ میدیای فه‌رمى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند بوو" دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار بە فەرمانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاگیراوە".
لای خۆشییەوە بڕیار نامیق، پەیامنێری کەناڵی (کەی ئێن ئێن) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک باسی لەوەکرد، پارتی دەستی گرتووە بەسەر پەیجی وەزارەتی دارایدا لە فەیسبوك و بەیاننامە بە ناوی وەزارەتەكەوە بڵاودەكاتەوە.
هاوکات درانگانی شەوی ڕابردوو سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردبوو،
لە بەر ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بەشدارێکی سەرەکیی حکومەتە و وەزیری دارایی‌ش سەر بەو بزووتنەوەیە، چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی ئەوانین بۆ بەدرۆخستنەوەی ئەم هەواڵە و بە پێچەوانەوە، دواتر ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر پرۆسەی دابەشکردنی مووچە و ئامادەکارییەکان و بەربەستەکانی، دەخەینە ڕوو.
حکومەتی هەرێم لە ماوەی ڕابردوودا ڕۆژی ٢٥ی هەموو مانگێکی بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دیاری کردبوو، به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵی دابه‌ش نه‌كردووە، هەروەها له پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گه‌رمیانیش هێشتا مووچەی بەشێک لە خانەنشینان و فەرمانبەران بۆ مانگی دوو دابەشنەکراوە.