لوبنان نابوتوونی خۆی راگەیاند
هەرێمی کوردستان زیانێکی گەورەی کرد


ئەمرۆ یەک شەممە ٤ ی نیسان حکومەتی لوبنان نابووتبوونی خۆی راگەیاند، حکومەتی هەرێم کە بڕی ٢٩٤ ملیۆن دۆلار و ٣١٠ ملیۆن یۆرۆی لە بانکەکانی ئەو وڵاتە دەسبەسەرە، هیچ روونکردنەوەیەکی لەو بارەیەوە رانەگەیاندووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەعاد شامی جێگری سەرۆک وەزیرانی لوبنان مایەپوچبوونی دەوڵەت و بانکی ناوەندی لوبنانی راگەیاند و دەڵێت " زیانەکانی مایەپووچبوونی دەوڵەت بەسەر بانکەکان و پارە هەڵگیراوەكانیدا بەش دەکرێت".

یاسین تەها رۆژنامەنووسی کورد لەو بارەیەوە دەڵێت "  بەگوێرەی ڕاپۆرتی Deloitte _ یش ٢٩٤ ملیۆن دۆلار و ٣١٠ ملیۆن یۆرۆی نەوتی هەرێم لەو وڵاتە دەستبەسەرە".

تا ئێستا حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وزارەتی دارایی هیچ لێدوان و هەڵوێستێکیان لەو بارەی چارەنووس و بەرپرسیارێتی لەمەڕ ئەو پارە زۆرەی هەرێم کە فەوتاوە رانەگەیاندووە.



PM:06:16:04/04/2022