خێزانێك بە ئوتومبیلەكەیانەوە كەوتە ناو گۆمێكەوە و یەكێكیان گیانی لەدەستدا


لە گوندێكی سەر بە ناحیەی هەریری پارێزگای هەولێر، ئۆتۆمبێلێك كەوتە ناو نێو گۆمێكی ئاوەوە و بەو هۆیەشەوە ئەندامانی خێزانەكە ژێر ئاو كەوتوون و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە.

محەمەد ئامۆكەیی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە "ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندێكی سەر بە ناحیەی هەریری پارێزگای هەولێر، ئۆتۆمبێلێك كەوتووەتە ناو نێو گۆمێكی ئاوەوە و بەو هۆیەشەوە ئەندامانی خێزانەكە ژێر ئاو كەوتوون و یەكێكیان گیانی لەدەستداوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە رێژەیەكی زۆر ئاو چووەتە ناو سكیانەوە و بەو هۆكارەش یەكێك لە ئەندامانی خێزانەكە كە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٣ ساڵ بووە لە پاش گەیاندنی بە بەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.



PM:07:31:04/04/2022