بەپەلە: هەڵبژاردنی کاندیدی سەرۆک ١٠:٣٠ی ئەمشەو دەستپێدەکات (نوێکراوەتەوە)

بۆ یەکلایکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٣٠ پەرلەمانتارانی کورد بەهەڵبژاردن ئەو کێشەیە یەکلایی دەکەنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند ئەمشەو کاتژمێر ١٠:٣٠ دەنگدان لەسەر ئەو دوو کاندیدە دەکەن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کە خۆیان کاندید کردووە، ئەوانیش بەرهەم ساڵح و فواد مەعسومە.

ئەو سەرچاوەیە وتی "هەڵبژاردنەکە یاساییەو لەژێر سەرپەرشتی دادوەردا بەڕێوە دەچێت".

د.نەجمەدین کەریم لە کێبەرکێکەدا نییە، ئەو لای خۆیەوە سوورە لەسەر نەکشانەوەی خۆ کاندیدکردنی.  

هەڵبژاردنەکە لە هۆتێل رەشیدە لە بەغداو هەموو ئەندام پەرلەمانەکان ئێستا لەوێ ئامادەن. 



PM:10:09:23/07/2014