هەوڵی "تیرۆركردن"ی سێ پەرلەمانتاری عێراق دراوە


سێ پەرلەمانتاری عێراق رووبەڕووی هەوڵی تیرۆركردن بوونەوە و لەو هەوڵەدا رزگاریان بووە، سێ پەرلەمانتارەكە چوونەتە بنكەی پۆلیس و سكاڵایان تۆماركردووە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، هەریەك لە پەرلەمانتار محەمەد فازڵ دلێمی، لە هاوپەیمانی سەروەریی سوننەكان و هەردوو پەرلەمانتار، عەلی ساعدی و حوسام ساعدی لە فراكسیۆنی سەدر لە ناوچەی راشدییەی باكووری بەغدا پایتەختی عێراق رووبەڕووی هەوڵی تیرۆركردن بوونەتەوە، بەڵام رزگاریان بووەوە.

سەرچاوە ئەمنییەكان ئاماژەیان بەوەكردووە، بەهۆی ئەوەی ئەو كەسەی هەوڵی تیرۆركردنەكەی داوە ناسراو بووە، بۆیە سێ پەرلەمانتارەكە بۆ تۆماركردنی سكاڵا چوونەتە بنكەی پۆلیس.



AM:09:25:05/04/2022