٣٥ په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، داوا ده‌كه‌ن هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و وه‌زیری كاره‌با لە پەرلەمان ئامدەبن بۆ ڕوونكردنه‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك بە وەزارەتەکەیانەوە.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاندووه": له‌باره‌ی گرانیی نرخی ئه‌مپێری كاره‌بای مۆلیده و كاره‌بای نیشتمانیش، یاداشتێكیان ئاڕاسته‌وردی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، تا وه‌زیری كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێ".
ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆخی دارایی زۆر خراپەو تێستا حکومەتی هەرێم بەبێ ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا ناتوانێت هیچ مانگێک لەکاتی خۆیدا پارە بدات، هەروەها بەهۆی نەختینەوەی پارەوە لە بانکەکانی ناوچەی سلێمانی مووچە زۆر دوا دەکەوێت.
هاوکات وەزیری دارایی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی بە ئاراستەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کردووە.