لێدوانی عەلی باپیر سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی هەرێم


عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئەوان  لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك‌ و ئازادو دادپەروەرانەن‌، بە پێویستیشی دەزانن یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە، ژمارەی بازنەكانی هەڵبژاردن‌ و چۆنیەتی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پێكهاتەكان گۆڕانكاری تێدا بكرێت".

نوسینگەی راگەیاندنی كۆمەڵی دادگەری بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ عەلی باپیر  پێشوازیی لە هاكان كاراجای، كونسوڵی گشتی كۆماری توركیا لە هەرێمی كوردستان كردووە و لەدیدارەكەدا گفتوگۆ كرا لەسەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، بەتایبەت پرسی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، پێكهێنانی حكومەتی نوێ، هەروەها بارودۆخی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان‌، هەڵبژاردن‌ و نوێنەرایەتیی پێكهاتەكان تاوتوێكران.

عەلی باپیر رایگەیاندووە "كۆمەڵ قەناعەتی وایە كە پێویستە لایەنەكان بگەنە سازان‌ و ڕێكبكەون لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، لەو رووەشەوە ئەوان باوەڕیان وایە پێویستە لایەنەكان بگەنە سازان‌ و ڕێكبكەون لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، دواتر پێكهێنانی حكومەتی عێراق".

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، عەلی باپیر روونیكردەە "كۆمەڵ لەگەڵ هەڵبژاردنێكی پاك‌ و ئازادو دادپەروەرانەدایە و بە پێویستی دەزانێت یاسای هەڵبژاردن هەمواربكرێتەوە".



PM:08:14:06/04/2022