بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەكانی هەولێر راگیران


فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆڵبارینەوە سەرجەم گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەیان راگیران.

بەپێی راگەیەنراوی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، ئەحمەد ھۆشیار، بەرێوەبەری فرۆكەخانەكە، هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی گەڕاندۆتەوە بۆ شەپۆلی خۆڵبارین و دەڵێت تا رەوشی بینین ئاسایی نەبێتەوە گەشتەكان دەست پێناكەنەوە.  

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی خۆڵبارین هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە و بەپێی راپۆرتی كەشنایش، ئەو شەپۆلە تا سبەینێ بەردەوام دەبێت.



PM:03:52:07/04/2022