لە هەرێمی كوردستان لە 24 كاتژمێری رابردوودا هیچ تووشبویەكی كۆرۆنا گیانیان لەدەست نەداوە و 54 تووشبووی نوێ تۆماركراوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە كە لە هەرێمی كوردستان هیچ تووشبویەك گیانی لەدەست نەداوە، هەمانكات 54 تووشبووی نوێ و 33 چاكبوونەوەش تۆماركراوە.
هەر بەپێی ئامارەكە دوو تووشبووی كۆرۆنا لە عێراق گیانیان لەدەستداوە و 274 تووشبووی نوێ و 684 تووشبووش چاكبوونەوە.