وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری راگەیاند


وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ژمارەیەک هەلی کاری لە چەند بوارێکدا لە ڕێگەی فۆڕمەوە راگەیاند.

وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات كە پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر، بكالۆریوس) لە تایبەتمەندیەكانی (كارگێری- توێژەری كۆمەلایەتی - توێژەری دەروونی) و هەڵگرانی بڕوانامەی (بکالۆریوس و دبلۆم ) لە تایبەتمەندی چارەسەرکەری سرووشتی و هەڵگرانی بڕوانامەی (ئامادەیی، ناوەندی) بۆ پیشەی چاودێر و كارگوزاری لە رەگەزی مێ هەیە.

وەزارەتەکە پێویستی بە هەڵگرانی بروانامەی (ئامادەیی) بۆ پیشەی پاسەوان و شۆفێری لە ڕەگەزی (نێر) هەیە بۆ سەنتەری ئۆتیزم و سەنتەری ڕاهێنانی مندالانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە ، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەڵەبجە.

مەرجی وەزارەتەکە، پێویستە پێشكەشكاری فۆرمی دامەزراندن تەمەنی نێوان (24 بۆ 35) ساڵ و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بێت.
پڕكردنەوەی فۆرم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی سێ هەفتە لە 9/4/2022 تاوەکو 30/4/2022.
 
لەم لینكەوە دەتوانی داواكاری پێشكەش بكەیت..

https://docs.google.com/forms/d/12EMOjAdZNzYnweer8nHFKW_kCE_47YEyrvWQDbKiVJI/viewform?edit_requested=true



PM:10:05:08/04/2022