سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق: شایستەی دارایی جوتیاران جێگیر کرا

شاخەوان عەبدوڵا، جیگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" تەواوی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) کە ماوەتەوە و برەکەی دەکاتە نزیکەی ٣١٠ ملیار دینار لە یاسایی ئاسایشی خۆراک جێکراوەتەوە و مافەکانیان زامن کراوە". 
 
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئاگاداریەک بۆ برا جوتیارەکان

١- دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو لەلایەن جوتیارەکانی سنوری پاریزگای کەرکوک ئاگادارکرامەوە بەوەی رێگری دەکریت لەگواستنەوەی بەروبومەکانیان بۆ ناو کەرکوک راستەوخۆ لەگەل لایەنی پەیوەندیدار قسەمان کردو لە ئەمرۆوە دەتوانن بەروبومەکانتان ببنە ناوشاری کەرکوک یان هەر جێگایەکی تر بەمەبەستی ساغکردنەوەی ،تەنانەت جوتیارانی هەریمیش دەتوانن بەروبومەکانیان بگوازنەوە .  

٢- لەدوای دەست بەکاربونمان تا ئەمرۆ چەند جاریک لەلایەن جوتیارانی هەریمەوە پەیوەندیم پێوە دەکریت بۆ شایستەی دارایی ساڵانی رابردوو بۆ ئەو مەبەستەو دوای چەند کۆبونەوەیەک لەگەل وەزارەتی دارایی و بازرگانی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق دڵنیاتان دەکەینەوە پشت بەخودا تەواوی شایستەی دارایی ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ کە ماوەتەوە و برەکەی دەکاتە نزیکەی ٣١٠ ملیار دینار لە یاسایی ئاسایشی خۆراک جێکراوەتەوە و مافەکانتان زامن کراوە .  

د.شاخەوان عبداللە  

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  


PM:06:38:09/04/2022