وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ھەنگاوی باشی بڕیوە و بڕیارە بە زووترین کات یەکلای بکرێتەوە".
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" پێدانی کارەبا بە کەرتی تایبەت ھەنگاوی زۆر باشی بڕیووە و لە قۆناغی کۆتایی دایە و ئێستا گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵای بۆ دروستکراوە و تاووتوێی بابەتەکە دەکەن و بڕیارە بە زووترین کات یەکلایی بکرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە جارێ لایەنی کارگێرییەکەی تاووتوێ دەکەین و ئەوانەی پڕوپۆزەڵیان پێشکەشکردووە کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانیشی تێدایە، بۆیە پێدانی کارەبا بەکەرتی تایبەت زۆر باشە و لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیاندایە و زیانی بۆ ھاووڵاتی نیە.