ئەم گۆرانبێژە بەناوبانگەی سۆماڵ كوژرا

گۆرانبێژی بەناوبانگی سۆماڵی ساعدۆ عەلیس ورسام لەهێرشێكدا لەگەڵ شۆفێرەكەی دەكوژرێت.
لەهێرشێكدا لە مەقەدیشۆی پایتەختی سۆماڵ هونەرمەندی گۆرانبێژ ساعدۆ عەلیس ورسام كە لە هەمانكاتدا ئەندامی پەرلەمانی سۆماڵە لە هێرشێكدا دەكوژرێت.
ساعدۆ بە یەكێك لە گۆرانبێژە بەناوبانگەكانی سۆماڵ دادەنرێت و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵە سەرقاڵی كاری هونەرییەوە و ماوەیەكیشە بۆتە پەرلەمانتار.
وتەبێژی بزوتنەوەی لاوانی ئیسلامی لە سۆماڵ بەرپرسیارێتی خۆیان لە كوشتنی ئەو گۆرانبێژ و ئەندام پەرلەمانە ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەكات كە هۆكاری كوشتنەكەی ئەندامێتی پەرلەمانە نەك هونەرەكەی.
پێشتر بزوتنەوەی لاوانی ئیسلامی لە سۆماڵ بڕیاریدابوو كە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی ئەو وڵاتە یەك بەدوای یەكدا بكوژێت، لە مانگی ڕەمەزانیشدا ئەو بڕیارەی بەسەر دوو پەرلەمانتاردا جێبەجێ كردووە.





PM:02:21:24/07/2014