لە پەیامێکی نوێیدا سهرۆكى جوڵانهوهى نهوهى نوێ دەربارەی پرۆسەی هەڵبژاردن داواى دهستوهردان لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان دهكات و دهشڵێت" هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سەقامگیری لەم دۆخەی کە خەریکە دەڕوات بەرەو تەقینەوە".
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە هەردوو زمانی عەرەبی و ئینگلیزی پەیامێک ئاراستەی هێزە عێراقییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات و دەڵێت"
پرۆسەی سیاسی لە هەريم کۆتایی هاتووە، پەرلەمان پەکخراوە، نیەتێکی جدی نییە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، تەواوی دامەزراوەکان توشی شەلەل بوون".
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا سەرۆکی نەوەی نوێ داوا لە حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، کە دەستبەجێ دەتسوەردان بکەن لە هەرێم بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد وە رزگارکردنی ئەوەی قابیلی رزگارکردنە، ئەگەر نا هیچ گەرەنتییەک نییە بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە و سەقامگیری لەم دۆخەی کە خەریکە دەروات بەرەو تەقینەوە.
لە کۆتای بڵاوکراوەکەیدا ناوبراو جەختیشدەکاتەوە، ئێمە وەک ئۆپۆزسیۆن و هەمیش هاوڵاتییانی هەرێم ناچارین هەنگاوی تر بگرینە بەر بۆ دیفاعکردن لە مافی هاوڵاتییان و ژیانێکی شەرەفمەندانە و دیفاع لە ئازادی تاک و دیموکراسی.