باڵوێزی ئێران لە عێراق دەگۆڕدرێت

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران رایدەگەیەنێت" باڵیۆزی وڵاتەکەی لە عێراق دەگۆڕێت و باڵیۆزی نوێ بەم نزیکانە دەستبەکار دەبێت". 

سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" حسێن سادق وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە شوێنی ئیرەج مەسجدی لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستبەکاردەبێت". 

بەپێی زانیارییەکان، حسێن سادق، كە بەم نزیكانە ئەركەكەی لەبەغداد وەردەگرێت، یەكێكە لە فەرماندە سەربازییەكانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌ و لە سوپای قودسی ئێرانی چەند ساڵێك خزمەتی كردووە.


PM:01:57:11/04/2022