لەبارەی گیان لەدەستدانی هونەرمەندێکی ناسراوی کورد ڕوونکردنەوە دەدرێت

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هەواڵی مردنی هونەرمەند مستەفا ئەحمەد، هاوڕێیەکی ناوبراو دەڵێت" ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە". 

ئاسۆ جەمال موختار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" شکور کاک مستەفا ئەحمەد تەندروستی باشە و هیچ کێشەیەکی نییە". 
  
ڕوونکردنەوەکەی ناوبراو لە کاتێکدایە، پێشتر لە چەند پەیجێکی سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو هونەرمەندە بڵاوکرایەوە.  

مستەفا ئەحمەد ساڵى (١٩٤٧) لە شارۆچکەى عەربەتی سەر بە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ساڵى (١٩٥٨) چووەتە سەر تەختەى شانۆ لە ساڵى حەفتاکانى سەدەى رابردوو بۆ یەکەمجار بەناوى وەستا عەلى دەرکەوتووە و بە یەکێک لە ئەکتەر و هونەرمەندە دیارەکانی کورد دادەنرێت.


PM:02:11:11/04/2022