ئەو تۆمەتبارانە دەستگیركران كە عەرەبێكیان كوشتبوو


ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان ئەو كەسانەی دەستگیر كردووە كە عەرەبێكئیان لەشارۆچكەی چەمچەماڵ لەڕێگەی ناوشوان كوشتبوو. 

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاندووە "شەوی ۱٥ / ٣ / ٢٠٢٢ / كاتژمێر (١٠) شەو لە قەزای چەمچەماڵ نزیك پێشەنگای ئۆتۆمبێلەكان لەڕێگەی ناوشوان پێنج كەس بەناوەكانی (م ، ب ، م ) (ب ، ب ، ع) (ھ ، ڕ ، ع )  (ھ ، ع ، م ) (ك ، م ، م ) كە دانیشتوی قەزاكەن تەقە لە ئۆتۆمبێلێكی  بارهەڵگر دەكەن، شۆفێری بارهەڵگرەكە بەناوی (سەباح حەسەن خەڵەف) لەنەتەوەی عەرەب پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی سپارد". 

بەپێی راگەیەنراوەكە "دەستبەجێ هێزەكانمان لەئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی كەوتنە كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕوداوەكە، سەرەنجام  هەر پێنج تۆمەتبارەكە دەدۆزرێنەوە و بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە لەبەرواری( ۷  / ٣ / ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیردەكرێن و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و كەلوپەلەكانیاندا دەگیرێت".
 



PM:07:50:12/04/2022