سەرۆکی پەرلەمان: ئەرکی ئێمەیە پارێزگاری ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ بین كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌

 سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت "ئه‌ركی خۆیەنە  كه‌ هۆكاری لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پارێزگاری ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ بن كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌".

 

ئەمڕۆ چوار شەممە  ١٣ی نیسان، د. رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازی له‌ كلێمنس زێمتنه‌ر، كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد و له‌ دیدارێكی نێوانیاندا باسیان لە دوایین پێشهات و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چوونه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراق كرد و سه‌رۆكی په‌رله‌مان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستان و پێشبینییه‌كانی پێشوتری خۆی بۆ دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان بۆ شاندەکە دەربڕیو.

 

سەرۆکی پەرلەما وتیشی "ئێمه‌ مكوڕین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ڕێكکه‌وتن و سازان له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكرێت، هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی گرنگ و هه‌ستیاره‌، په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خشه‌ی سیاسی ئاینده‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، پرۆسه‌كه‌ پێویستی به‌ دروستبونی متمانه‌یه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، له‌م ڕوه‌وه‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ كه‌ هۆكاری لێكنزیكبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و پارێزگاری ئه‌م سه‌قامگیرییه‌ بین كه‌ له‌ كوردستاندا هه‌یه‌".



PM:03:55:13/04/2022