كۆشكی كرملین: تۆمەتەكانی بایدن بۆ پوتین قبوڵكراو نییە


كۆشكی كرملینی روسیا رایدەگەیەنێت "تۆمەتەكانی جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سەرۆك پوتن لەبارەی كۆمەڵكوژییەوە لە ئۆكرانیا جێی قبوڵكردن نییە".

دیمیتری بیسكۆڤ، وتەبێژی سەرۆكایەتی روسیا رایگەیاندووە "تۆمەتەكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ڤلادیمێر پوتن لەبارەی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی لە ئۆكرانیا مایەی قبووڵكردن نییە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو هەوڵانەی بایدن مایەی قبووڵكردن نین، چونكە راستییەكان دەشێوێنن، بەتایبەت ئەگەر ئەو قسانە لەلایەن سەرۆكی ئەمەریكاوە بكرێت، هەموومان ئاكارە مێژووییەكانی ئەو وڵاتە شارەزاین".

رۆژی 24ی شوبات رووسیا لە 3 قۆڵەوە هێرشی زەمینی و ئاسمانی كردە سەر ئۆكرانیا، زیاتر لە مانگێكە شەڕ و پێكدادان لەنێوان سوپای رووسیا و ئۆكرانیا بەردەوامی هەیە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی رووسیا لە خاكی ئۆكرانیادا كاردانەی نێودەوڵەتیی بەدوای خۆیدا هێنا و ژمارەیەك لە وڵاتان سزای ئابووری و دارایی قورسیان بەسەر مۆسكۆدا سەپاند.



PM:07:23:13/04/2022