تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە (٢٠٤) كهسی تر تووشی كۆرۆنا بوون.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو (٢٠٤) حاڵهتی نوێی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها پێنج حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و (٥٨٥) تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە دوو ملیۆن و ٣٢٢ هەزار و ٩٣٨ كەس و لەوانە ٢٥ هەزار و ١٩٧ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و دوو ملیۆن و ٢٩١ هەزار و ٦٦٠ كەسیان چاكبونەتەوە.