جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیەنێت" هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتوو مافی خه‌ڵكی كوردستانه و ههمولایهكمان به‌رپرسیاریه‌تی سیاسی و یاساییان له‌سه‌ر شانه بۆ سه‌رخستنی".
هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئۆلیڤیێ دیكوتینێ، كونسوڵی گشتی كۆماری فەڕه‌نسا له هه‌رێمى كوردستاند دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان له هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
په‌یوه‌ست به‌پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و گرتنه‌به‌رى ڕێكاره په‌یڕه‌وی و سیاسییه‌كان هێمن هه‌ورامی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا" هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و سه‌ركه‌وتو مافی خه‌ڵكی كوردستانه و ههمولایهكمان به‌رپرسیاریه‌تیی سیاسی و یاساییمان له‌سه‌رشانه بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌بێت په‌رله‌مان به ئه‌ركه یاساییه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبستێت و هه‌ڵبژاردن دوانه‌كه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دیموكراسی به‌ردوامی پێبدرێت.
وتیشی" ئه‌ركی یاسایی و سیاسی هه‌موولایه‌كمانه زه‌مینه‌سازیی ته‌واو بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف بكه‌ین و مافی گه‌لی كوردستان له ئهنجامادانی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی دیموكراسی په‌ك نه‌خرێت، ده‌بێ سازان و لێكتێگه‌یشتنی نێوان فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ نزیككردنه‌وه‌ى راوبۆچونه جیاوازه‌كان هاوته‌ریب بێت و هیچ لایه‌ك كارى لایه‌كی دیكه نادیده نه‌گرێت و ڕێگرى له كارى په‌رله‌مان و به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه په‌یڕه‌وی و یاساییه‌كانی نه‌گرێ".