پێنج فەرمانبەر بەهۆی بایكۆتەوە سزا دران


بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەلار پێنج فەرمانبەری بەنەهاتوو سزادا ئەوەش بەهۆی بایكۆتكردنی دەوامی فەرمییەوە.  

بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی كەلار، ئەو فەرمانبەرانە كە لەسەر دواكەوتنی موچە بایكۆتیان كردووە، بەنەهاتوو سزادراون و موچەیان بۆ هەژمار ناكرێت.

بەهۆی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانەوە، بەشێك لە فەرمانبەران بایكۆتی دەوام دەكەن و هەندێجاریش گردبوونەوە دەكەن.



PM:10:56:17/04/2022