لە شنگال شەڕ لەنێوان پەكەكە و سوپای عێراق روویدا


ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنوری قەزای شنگال شەڕ لە نێوان سوپای عێراق و هێزەكانی (یەبەشە)ی سەر بەپەكەكە روویدا. 

لە سنووری قەزای شنگال شەڕ لەنێوان ئاسایشی ئێزدیخان سەر بە یەكینەكانی پاراستنی شنگال - یەبەشە كە سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان - پەكەكەیە، لەگەڵ سوپای عێراقدا روویدا. 

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی شەڕەكەوە هەردوو لایەن برینداریان هەیە و شەڕەكەش بە چەكی سووك كراوە و چەكی قورس بەكار نەهاتووە، هەر بەپێی زانیارییەكان سوپای عێراق داوای لە ئاسایشی ئێزدیخان كردووە ناوچەكانیان جێبهێڵن.




PM:07:57:18/04/2022