رێبەر ئەحمەد: پەلە بكرێت لەپێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق


كاندیدی هاوپەیمانی رزگاركردنی نیشتمان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق داوا دەكات پەلە بكرێت لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم و كاندیدی هاوپەیمانی رزگاركردنی نیشتمان  بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێرا لە تویتێكدا رایگەیاندووە "هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئەنجامی داوا رەواكان و قوربانییە بەنرخەكان لەپێناو عێراقێكی باشتر هات، بۆیە لەسەر هەمووان پێویستە رێز لە ئەنجامەكانی بگرن و پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكومەتێك كە خواستەكانی شەقامی عێراقی بەدی بهێنێت."
 
دوای تێپەڕینی نزیكەی شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق، تائێستا سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆك وەزیرانی نوێ هەڵنەبژێردراون.



PM:08:23:18/04/2022