مەسرور بارزانی گەیشتە شاری لەندەن


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا گەیشتە شاری لەندەنی پایەختی ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومی و بە سەردانێكی فەرمی، گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و لەگەڵ سەرۆك وەزیران بۆریس جۆنسن و بەرپرسە باڵاكانی دیكەی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.
 
بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی حكومەت، لە دیدارەكاندا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا و دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی عێراق و ناوچەكە دەكرێت.

لە چەند رۆژی رابردووشدا مەسرور بارزانی سەردانی توركیای كرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە كۆبوەوە.



PM:09:02:18/04/2022