ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی دەڵێت "بێ یەکێتی رێککەوتنی هەرێم
لەگەڵ تورکیا بۆ فرۆشتنی غازی هەرێم روونادات، یەکێتی رێگەنادات غازی سروشتی
بەردەدی نەوت بڕوات".
ڕێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند،
یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستانی ناهێڵێت و ڕێگه نادات گازی سروشتی به‌ده‌ردی نه‌وت
بڕوات، ده‌شڵێت، " پێویسته ئه‌و سامانه سروشتیه بمێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی
داهاتوتر كه به‌كارهێنانه‌كه‌ی زۆرترین قازانجی لێبكه‌وێته‌وه، بێگومان ئه‌وه بۆ
نه‌وه‌كانی داهاتو سودی زیاتره وه‌ك له‌وه‌ی ئێستا".
رێكه‌وت زه‌كی ئه‌ندامی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ دەنگی ئەمریکا باسی لەوەکرد "هه‌موو ئه‌و
سامانه سروشتیانه‌ی كه ده‌كه‌وێته سنوری جوگرافیای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیه‌وه
مافی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانه به‌هه‌موو پارێزگاكانه‌وه كه هه‌م زانیاری و هه‌م
به‌دواداچونی پێویستیان هه‌بێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌م سێكته‌ره‌دا
سیاسیه‌تێكی مه‌ركه‌زی په‌یڕه‌و ده‌كات كه ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان كه‌مترین زانیاریان
هه‌یه".
دەشڵێت"من ده‌توانم
بڵێم كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ناهێڵێت و ڕێگه نادات گازی سروشتی به‌ده‌ردی
نه‌وت بڕوات، مه‌به‌سته‌كه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه كه پێشتر نه‌وت وا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه
هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت به‌رزبوبێته‌وه، به‌ڵام هیچ له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك
نه‌گۆڕاوه یه‌كێتی ده‌یه‌وێت گازی سروشتی به‌مجۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت،
به‌ڵكو ده‌یه‌وێت له‌دۆخ و گوزه‌رانی خه‌ڵك بگۆڕێت هه‌م له‌ڕوی خزمه‌تگوزارییه‌وه
هه‌م له‌ڕووی مووچه‌وه".
ئەوەشی ڕاگەیاند "پێویسته
ئه‌و سامانه سروشتیه بمێنێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوتر كه به‌كارهێنانه‌كه‌ی
زۆرترین قازانجی لێبكه‌وێته‌وه، بێگومان ئه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو سودی زیاتره
وه‌ك له‌وه‌ی ئێستا كه وه‌كو نه‌وته‌كه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت یان وه‌كو نه‌وت به‌هه‌ده‌ر
بڕوات".
ناو براو وتیشی "یه‌كێتی
و پارتی پێكه‌وه ده‌توانن ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن هیچ یه‌كێكیان به‌ته‌نها
ناتوانێت ئیداره‌ی كۆی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌زمونی ڕابردوو ئوەی ده‌ریخستوه كه تاكڕه‌وی كردن زیانی ده‌بێت بۆ
هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رئه‌وه هه‌ر بڕیارێك بدرێت پێویستی به‌ڕای یه‌كێتیی نیشتیمانیی
كوردستان هه‌یه".