له‌شه‌ری جه‌له‌ولا که به‌ره‌به‌یانی 24 مانگ بههێڕشی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێکردوو له‌دژه هێرشی داعش کۆنترۆڵێ گه‌ره‌کی تهجنیدهکه کرایه‌وه، ته‌رمی چوار پێشمه‌رگه له مه‌یدانی شه‌ره‌که جێ ما، ئه‌مرۆ هێزێکی تایبه‌ت سێ ته‌رمی هێنایه‌وه، به‌ڵام ته‌می پێشمه‌رگه‌یه‌کیان ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند "ئه‌مرۆ توانرا ته‌رمی سێ پێشمه‌رگه له مه‌یدانی شه‌ره‌که دووربخێتهوهو بگه‌یه‌نرێته‌وه ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه، به‌ڵام ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌ک ماوه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی سپی باسی له‌وه کرد که له‌کاتی شه‌ڕه‌که‌دا ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه که خه‌ڵکی سلێمانییه‌و له هێزی پشتیوانی دووه شه‌هید بووه و هاورێکانی نه‌یانتوانیوه بیگوێزنهوهو له‌دوکانێکی رروخاودا له‌گه‌ره‌کی تهجنیدهکه جێیان هێشتووه".
له‌شه‌ڕی به‌ره‌به‌یانی 24 ی ته‌موز تا ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ له‌جه‌له‌ولا 15 پێشمه‌رگه بوونه قوربانی، چواریان ته‌رمه‌کانیان له‌مه‌یدانی شه‌ڕه‌که جێ‌ما، ئه‌مرۆ هێزێکی تایبه‌تی پێشمه‌رگه توانیان ته‌رمی سیانیان بهێننه‌وه، تا ئێستا چواره‌م ماوه.