بڕوانامەی پەرلەمانتارێکی عێراقی ساختە دەرچوو

بڕوانامەی دواناوەندی مشعان جبوری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سیادە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ساختە کراوە و بێبنەمایە.

 

بەپێی نوسراوێک کە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە رێگەی کونسوڵخانەکەی لە سوریاوە پێی گەیشتووە و وەزارەتی پەروەردەی وڵاتەکە رەوانەی کردووە، ئاماژە بەوەدراوە کە بڕوانامەی خوێندنی دواناوەندی مشعان جبوری، کە لە ئێستادا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە لەسەر پشکی هاوپەیمانی سیادەی سوننەکان، ساختەکراوە لە تۆمارەکانی وەزارەتی پەروەردەی سوریادا بوونی نییە، هەروەها مشعان جبوری کە لەدایک بووی پارێزگای موسڵە، لە سەرەتای جەنگی ئێران عێراقدا بەرەو سوریا هەڵهات هەر لەوێش خوێندوویەتی، بەڵام ئاشکرابوو کە بڕوانامەکەی ساختەیە.

 

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠ی نیسان داوای یاسایی لەسەر مشعان جبوری تۆمارکرد بۆ دوورخستنەوەی لە کاری پەرلەمانتاری، بەتۆمەتی ساختە کردنی بڕوانامەو فریودان. .

 



PM:03:00:20/04/2022