سەرۆکى فراکسیۆنى
پارتى لە بەرانبەر هێلکەبارانکردنى ئۆتۆمبێلەکەى مەسرور بارزانى لەلایەن بەشێک لە
پەنابەرانى کوردەوە لەلەندەن رایگەیاند، "ئه‌وانه‌ی
خه‌ون به فاتیحا خوێندن له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بینن ، باشترده‌بێت كفن بۆ به‌رگی سیاسه‌تی
خۆیان ئامادە بکەن".
ئەمڕۆ ٢٠ی نیسان چوار
شەممە، زانا مەلا خالید لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیویەتى "ئەوانەى به دزینی
داهات و قاچاخچێتی و بردنی پاره‌ی بانكه‌كان و درۆن و كاتیۆشا به‌ئامانجی سڕینه‌وه‌ی
قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، نه‌یانتوانی
شكست به‌م حكومه‌ته‌ی به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدانمان بهێنن، تووشی شیزۆفرینیا بوونه
و هه‌ر ڕۆژێك په‌نا بۆ كارێكی قێزه‌ون ده‌به‌ن"
وتیشی "له‌به‌رامبه‌ردا ڕۆژ دوای ڕۆژ هه‌نگاوه‌كانی
به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان پته‌وتر و به‌هێزترده‌بن، بۆیه ئه‌وانه‌ی
خه‌ون به فاتیحا خوێندن له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بینن ، باشترده‌بێت كفن بۆ به‌رگی سیاسه‌تی قێزه‌ونیان ئاماده‌بكه‌ن".