وەزارەتى پلاندانانى عێراق
ژمارەى دانیشتووان و گەشەى ساڵانەى دانیشتووانى بە نێرو مێ وە بڵاوکردەوە کە
زیاترە لە ٤١ ملیۆن هاوڵاتی .
ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی نیسان ، وتەبێژى
وەزارەتى پلاندانان، عەبدولزهرە هنداوى بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، بەپێی
دوایین خەمڵاندن ژمارەى دانیشتووان گەیشتووەتە ٤١ مليۆن و ١٥٠هەزار کەس، ٪٥٠،٥ ى نێر و ٪٤٩،٥ مێ یە و هەروەها وتیشى" ڕێژەى
گەشەى ساڵانە ٢.٦ ٪ ساڵى ٢٠٢٠ گەشەى دانیشتووان
ملیۆنێک و٢٥٨ هەزار بووە، لەکاتێکدا ساڵى ٢٠٢١ گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٢٨٤.
ناوبراو هۆکاری دواکەوتنی سەرژمێری گشتی شی گەڕاندەوە بۆ
نەبوونى بودجە و بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا.