ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢٢ وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى یەکێک لە سەربازەکانی تری لە باشووری هەرێمی کوردستان راگەیاند.
وەزارەتى بەرگرى تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، له ناوچهی ئۆپهراسیۆنی (کلیل- چنگ) و بەهۆی رووبەڕوبوونەوەی نێوان هێزەکانمان لەگەڵ گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە هەرێمی کوردستان، سەربازێکی سوپای وڵاتەکەمان کوژرا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئهفسهرهكه پلەکەی (رەقیبی) یەکەم بووە لە فەوجەکەدا و درهنگانى شهوى ڕابردوو گیانى لهدهستداوە.
ماوەی چەند ڕۆژێکە دەوڵەتی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی و ئاسمانی لە ناوچە سنورییەکانی نێوان باکور و هەرێمی کوردستان دەستپێکردوە.