ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ لە هەولێر ساڵێکی سەخت و وشکەساڵی دەبێت

بەیانی ئەمڕۆ ٢٣ی نیسانی ٢٠٢ پارێزگاری هەولێر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەشێوەیەکی فەرمی وشکە ساڵى راگەیاند و دەڵێت" ئامادەکارییمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی کردووە". 

ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەپێی هەڵسەنگاندنەکان و سوود بینن لە ئەزموونی ساڵانی رابردوو، ئەمساڵیش لە پارێزگای هەولێر هاوشێوەی ساڵەکانی دیکە وشکەساڵی دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو، ئامادەکارییمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی کردووە و رەزامەندی لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ خەرجکردنی بڕی حەوت ملیار دینار بۆ لێدانی ژمارەیەکی زۆر بیری ئاو خواردنەوە لە پارێزگای هەولێر و چارەسەرکردنی کێشە تەکنییەکانی بیرەکان. 

وتیشی" لێدانی ژمارەیەک بیر بۆ دەربازبوون لە وشکەساڵی ئەمساڵ، پلانێکی کورت خایەنە و لە ساڵانی داهاتوودا پلانی درێژخایەن سەبارەت بەو بابەتە دادەڕێژرێت وەک دروستکردنی بەنداوی گەورە".


PM:01:30:23/04/2022