لێدوانێكی توند لە ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕانەوە دژی هەڤاڵ ئەبوبەكر


ئەندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت "هاوڵاتی لە سلێمانی گیان لەدەست دەدات،  پارێزگار چووە سەردانی شوانێكی هندی دەكات و لەگەڵ ئاژەڵێكی هندستان وێنە دەگرێت"، هەروەها دەڵێت " پارێزگار دەڵێت كە دەست لە كار كێشانەوەی داوە ئەوە راست نییە، ئەگەر پارێزگار دەیەوێت دەست لە كار بكێشێتەوە، ئەوا لە ئەنجومەن رەزامەندی لەسەر دەدەین".

كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراكسیۆنی گۆڕان رایگەیاندووە "پارێزگاری سلێمانی بەم دەركەوتنانەی عەیبەیەكی زۆر گەورەی بۆ ئیدارە و گۆڕانیش و بۆ كۆی پرۆسەی ئیدارەی كوردستانیش تۆماركردووە، هاوڵاتی لە سلێمانی گیان لەدەست دەدات،  پارێزگار چووە سەردانی شوانێكی هندی دەكات و لەگەڵ ئاژەڵێكی هندستان وێنە دەگرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "من شەرم دەكەم ئەو دیمەنانە دەبینم، قەت ئاواتەخواز نیم بە هەر پلە و پۆستێكی لەو جۆره، پارێزگار دەڵێت كە دەست لە كار كێشانەوەی داوە ئەوە راست نییە، ئەگەر پارێزگار دەیەوێت دەست لە كار بكێشێتەوە، ئەوا لە ئەنجوومەن رەزامەندیی لەسەر دەدەین".

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ماوەی نزیكەی دوو هەفتە بەسەردانێكی فەرمی سەردانی وڵاتی هندستانی كرد و لەو كاتەی لەو وڵاتەش بوو نزیكەی 300 وێنەی بڵاوكردەوە كە ئەوەش دەنگدانەوەی زۆری لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە.



PM:07:31:23/04/2022