ئاگر لە بەشێکی کەمپی
ئاوارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەک ئاوارە
برینداربوون و چەند کەمپێکیش سوتان.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ
یەک شەممە ٢٤ی نیسان، کاتژمێر ١:٣٥ خولەک ئاگر
لە کامپی چەمشکۆی ئاوارەکانی شەنگال لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆ کەوتووەتەوە و
زیانێکی زۆری ماددی بەو ناوچەیە گەیاند.
هەر بە گوێرەی
زانیارییەکان، بەهۆی رووداوی ئاگر کەوتنەوەکەوە سێ خێمەی شوێنی مانەوەی ئاوارەکانی
شەنگال بە تەواوی سووتاون و ژمارەیەکیش ئاوارە برینداربوون.
ماوەی کەمتر لە
مانگێکە سێ رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چەمشکۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ روویداوە
و چەندین ئاوارە برینداربوون و هەفتەی رابردووش گەنجێک کە دانیشتووی کەمپەکە بوو
بەهۆی ئاگرەکەوە گیانی لەدەستدا.