ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەك لە مامۆستایانی وانەبێژی پارێزگای دهۆك گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەی دەكەن.
عەلی رەئوف نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" ئێمە كە ژمارەمان (٤١) مامۆستای وانەبێژە لە پارێزگای دهۆك، هاتووینەتە بەردەم پەرلەمانی كوردستان و دەمانەوێت پەیامی خۆمان بگەیەننە حكومەت و پەرلەمان و داوای دامەزراندنی هەمیشەی دەكەین".
ئەوەشی خستەڕوو، دامەزراندن بۆ كوڕە شەهید و تاقانەی ئەنفال و كوڕە هەژار نییە، بەڵام ئاگادارین بە نوسراوی نهێنی دامەزراندن لە وەزارەتی پەروەردە هەیە و لە پشتەوە ئەوەی خۆیان مەبەستیان بێت دایدەمەزرێنن.
ئاشکراشیکرد، نزیكەی (٢٥) هەزار مامۆستای وانەبێژ لە سیستمی پەروەردە هەیە و لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا یەك مامۆستا دانەمەزراوە.